زۆربەی وەسیەت وئامۆژگاریەكانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆ ئومەتەكەی لەكاتی سەرەمەرگیدا بریتی بوو لە: پابەند بن بە نوێژ وبەردەوام بن لەسەریان وبیانپارێزن ولێیان بێ ئاگا مەبن، هەروەها مافی موڵكی دەستی ڕاستتان بدەن لە بەندە وكەنیزەك وبە نەرمونیانی مامەڵەیان لەگەڵدا بكەن، هێشتا ئەم وەسیەتانەی دووبارە دەكردەوە هەتاوەكو قوڕگی دەنگی خوڕەخوڕی لێوە دەهات، وچیتر نەیدەتوانی بە ڕوونی بە زمانی بیڵێت.