explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداری داوە سەبارەت بە وازهێنان لە ئەنجامدانی نوێژی فەرز، وفەرموویەتی ئەو سنوورەی وەستاوە لەنێوان مرۆڤ -و- كوفر وشیرك ؛ بریتیە لە وازهێنان لە نوێژكردن، پایەی دووەی ئاینی ئیسلام ؛ نوێژكردنە، وبابەتێكی زۆر مەزنە لە ئیسلامدا، هەركەسێك نكۆڵی لەواجب بوونی نوێژ بكات ؛ كافرە بەیەكدەنگی زانایان، وهەركەسێك بەهۆی تەمەڵیەوە بەتەواوی واز لەنوێژكردن بهێنێت ؛ كافرە، ویەكدەنگی هاوەڵان لەسەر ئەم بابەتە باسكراوە، وئەگەر جاروبار نوێژ بكات وجاری تر وازی لێبهێنێت ئەوا خۆی تووشی ئەم هەڕەشە توندە كردووە.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • گرنگی نوێژە فەرزەكان وبەردەوامبوون لە ئەنجامدانیان لەکاتەكانى خۆیاندا، چونکە جیاوازیکارە لە نێوان ئیمان وکوفر.
  • هۆشداری توند سەبارەت بە وازهێنان لەنوێژكردن وفەوتاندنی.