explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەکاتەوە هەرکەسێک زانستی ئەستێرەناسی وئەستێرەکان -بورجەکان- فێر بێت وئاماژە بۆ جوڵە وهاتن وچوونیان بکات لەسەر ڕووداوەکانى سەر زەوی لە مردن وژیان ونەخۆشی وحاڵی فڵان یان هاوشێوەى ئەمانە لەو شتانەى لەداهاتوودا ڕوودەدەن، ئەوا شتێک لە سیحرکردن فێربووە، وهەتاوەکو زیاتر فێری ئەم زانستە بێت ئەوا زیاتر فێری سیحرکردن بووە.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • حەرام بوونی ئەستێرەناسی کە بریتیە لە هەواڵدان بەو ڕووداوانەی کە لە داهاتوودا ڕوودەدەن لە ڕێگەی زانینی حاڵی ئەستێرەکانەوە، چونکە ئەمە بانگەشەی زانینی غەیبە.
  • ئەستێرەناسی جۆرێکە لە جۆرەکانی سیحرکردن کە پێچەوانەی تەوحیدە، بەپێچەوانەى سەیرکردنی ئەستێرەکان بۆ زانینی ئاراستە وقیبلە وهاتنی وەرز ومانگەکان ؛ ئەمە ڕێگەپێدراوە.
  • هەرچەندە فێربوون وزانستی زیاتر بێت سەبارەت بە ئەستێرەناسی ئەوا زیاتر فێری سیحرکردن بووە.
  • ئەستێرەکان سێ سوودیان هەیە ؛ خواى گەورە لە کتێبەکەیدا باسیکردووە: بۆ ڕازاندنەوەى ئاسمان، ونیشانەن بۆ زانینی ڕێگاکان، وبۆ ڕەجمکردنی شەیتانەکان.