چونکە سیحر کردن یەکێکە لە نەخۆشیە کۆمەڵایەتیە ترسناکەکان؛ ودەبێتە هۆی خراپەکاری زۆر وسەرەنجامی پیس: لە کوشتن، بردنی ماڵی خەڵکی بە ناهەق، وجیاکردنەوەى نێوان هاوسەرەکان، وهەندێکی کوفرە؛ چونکە پەناگرتنی تێدایە بە شەیتانەکان ونزیکبوونەوە لێیان، خواى گەورە چارەسەرێکی بۆی داناوە لە شەریعەتدا کە لە ڕیشەوە ئەم نەخۆشییە دەردەهێنێت لە نێو کۆمەڵگای مرۆڤایەتیدا ئەویش بە کوشتنی ساحیرەکان، بۆئەوەى کۆمەڵگا لەسەر ڕێگای ڕاست بێت بە ڕەوشتە جوان وپاکەکان، وهاوەڵانیش ئەمەیان ئەنجامداوە وساحیرەکانیان کوشتووە -ڕەزاى خوایان لێبێت- ئەمیش پاش فەرمانى ئەمیرەکان -پێشەوایان-.