لە بورەیدەوە -ڕەزای خواى لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەو پەیمانەی (جیاكارەوەی) لە نێوان ئێمەی (موسڵمان) و ئەوانی (كافردا) ھەیە ؛ نوێژ کردنە، جا ھەرکەسێک واز لە نوێژکردن بهێنێت؛ ئەوا کافرە». (سەحیح - ڕاست) - (الترمذي والنسائي وابن ماجه وأحمد) ڕیوایەتیان كردووە
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە ئەو پەیمانەی -جیاکاری-لەنێوان مسوڵمانان وئەوانی تر هەیە لە كافر ومونافیقەكان ؛ نوێژكردنە، هەركەسێك واز لە نوێژ ئەنجامدان بهێنێت ؛ كافرە.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • گرنگی بابەتی نوێژکردن، چونکە جیاوازیكارە لەنێوان ئیماندار وکافر.
  • حوكمەكانی ئیسلام دادەمەزرێت بە ڕوانین بۆ حاڵی ڕواڵەتی مرۆڤ ؛ بەبێ گوێدان بە ناخی.