ئەم فەرموودەیە ئاگاداری وهەڕەشەیەی توندی تێدایە دژ بە هەرکەسێک یەکێک لەم سێ کردەوەیە ئەنجامبدات چ جای هەرسێکیان بەیەکەوە ئەنجامبدات؟ 1/ کەسێک باوکی ڕاستەقینەى بناسێت، وڕەچەڵەکی دووپاتکرابێتەوە، بەڵام ئینکاری لێبکات وخۆی وا دەربخات کە ڕەچەڵەکی نازانێت وبانگەشە بکات بۆ ڕەچەڵەکێکی تر جگە لە ڕەچەڵەکی باوکی ڕاستەقینەى یان بانگەشەی خۆ دانە پاڵ هۆزێکی تر بکات. 2/ کەسێک بانگەشەی ئەوە بکات کە خاوەنداری شتێکە لە ڕەچەڵەک یان پارە وماڵ یان مافێک لە مافەکان یان کارێک لە کارەکان یان زانستێک لە زانستەکان یان بە درۆوە بانگەشەی بوونی سیفەتێک بکات لە خۆیدا کە ئەم بانگەشەیە وەکو هەل وەربگرێت بۆ ئەوەى خەڵکی بەرەو لای خۆی ڕابکێشێت، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەریئبوون ودووری خۆی ڕاگەیاند لەم جۆرە کەسە، وفەرمانى پێکرد کە شوێنێک بۆ خۆی دابنێت لە دۆزەخدا چونکە لە ئەهلی دۆزەخ دەبێت. 3/ کەسێک بانگەشەی ئەوە بکات کە مسوڵمانێک بووە بە کافر یان جولەکە یان نەسڕانی یان پێی بڵێت: ئەی دوژمنی خودا، ئەگەر مسوڵمانەکە لە ئاینەکەى لای نەدابێت ئەوا ئەم وتانە بۆ کەسەکە دەگەڕێـتەوە چونکە ئەم کەسە خۆی شایەنی ئەم سیفەتە ناشیرینانەیە نەک مسوڵمانێک کە دوورە لە هەموو وتە وکردەوەیەکی خراپ.