لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لە ئێمە نییە ئەو کەسەی: لە ڕوومەتی بدات، وکراسەکەی بدڕێت، ودەنگ وهاواری جاهیلیەتی -نەفامی- لێوە دەربچێت». (سەحیح - ڕاست) - (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كردووە وهۆشداریداوە سەبارەت بە كردەوەكانی جاهیلیەت، فەرموویەتی: لە ئێمە نییە: یەكەم: ئەوەی لە ڕوومەتی دەدات، وبە تایبەت باسی ڕوومەتی كردووە چونكە زۆرێك لە خەڵكی لەكاتی ناخۆشیدا لەو شوێنەیان دەدەن، ئەگەرنا لێدان لە هەرشوێنێكی تری ڕوو؛ بەهەمان شێوە نەهی لێكراوە. دووەم: دڕینی جل وپوشاک؛ بەهۆی زۆری ناڕازی وتوڕەییەوە ئەم كارە دەكات. سێیەم: بانگكردن بە بانگەشەی خەڵكی جاهیلیەت وەكو نزای مردن وتیاچوون وشیوەن ولاواندنەوە وهتد.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • ئەم هەڕەشەیە لەم فەرموودەیەدا بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ئەم كردەوانە لە تاوانە گەورەكانن.
  • واجبێتی ئارامگرتن لەسەر كارەسات وناڕەحەتیەکان، وحەرامێتی ناڕازی وتوڕەیی دەربڕین بەرامبەر ڕووداوە ئازاردەرەكان كە لە قەدەری پەروەردگاردا هاتووە، وهەروەها حەرامێتی دەرخستنی ئەم ناڕازییە بە: شیوەن ولاواندنەوە وقژ تاشین وجل دڕین وهتد.
  • حەرامێتی لاساییکردنەوەى جاهیلیەت (سەردەمی پێش ئیسلام) لەو كردەوانەی کە خاوەنی شەریعەت لێیان ڕازی نییە.
  • ئاساییە مرۆڤ دڵتەنگ بێت وبە دەنگی ئاساییەوە بگری، وئەمە پێچەوانەى ئارامگرتن نییە لەسەر قەزا وقەدەری خواى گەورە -سبحانه وتعالى-، بەڵکو ڕەحمەتێکە خواى گەورە کردوویەتیە نێو دڵی کەسە نزیک وخۆشەویستەکانى.
  • دەبێت مسوڵمان ڕازی بێت بە قەزا وقەدەری خواى گەورە، وئەگەر ڕازی نەبوو دەبێت ئارام بگرێت چونکە ئەمە واجبە.