لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێکرا سەبارەت بە (النُّشْرَةِ (نوشرة) - پوچەڵکردنەوەی سیحرێک بە سیحرکردنێکی تر)؟»، فەرمووی: «ئەوە لە کردەوەی شەیتانە». صەحیحە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێکرا سەبارەت بە چارەسەرکردن بۆ کەسێک سیحری لێکرا بێت بە ڕێگایەک کە ئەهلی جاهیلیەت ئەنجامیان دەدا، ئەویش بریتی بوو: لە هەڵوەشاندنەوەی سیحر بە سیحر کردنێکی تر، حوکمی ئەمە چییە؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەڵامی دایەوە بەوەی: کە ئەمە لە کردەوەی شەیتانە یان لە لایەن شەیتانەوە جێبەجێدەکرێت، چونکە ئەمیش جۆرێکە لە سیحرکردن وبەکارهێنانی ڕێگاکانی شەیتانە وئەم کارە شیرکە وحەرامە. بەڵام جۆرێک لە (نوشرە - النُّشْرَةِ) هەیە کە دروستە ئەویش بریتیە لە پوچەڵکردنەوەی سیحر بە ڕوقیەی شەرعی یان بە گەڕان بە دوای سیحرەکە وهەڵوەشاندنەوەی بە دەست لەگەڵ خوێندنی قورئان یان پوچەڵکردنەوەی بە دەرمانە ڕێگا پێدراوەکان.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • ڕێگەپێدراوی ومەشروعیەتی پرسیارکردن لە زانایان سەبارەت بە شتێک کە دوو دڵییەک هەیە لە حوکمەی، بۆ ئاگادار بوون لە ئەگەری ئەنجامدانی حەرامکراوێک.
  • نەهی کردن لە (النشرة (نوشرە) - پوچەڵکردنەوەی سیحرێک بە سیحرکردنێکی تر-) کە ئەهلی جاهیلیەت ئەنجامیان دەدا چونکە سیحرە وسیحرکردنیش کوفرە.
  • کردەوەکانی شەیتان هەمووی حەرامە