ئیبن عەباس -ڕەزای خوای لێبێت- ئەم ئایەتە پیرۆزە ڕاڤە دەکات بەوەی کە ئەم پەرستراوانەی کە خوای گەورە باسی کردووە لە ناو قەومی (نوح)دا بوون و وەسیەتی یەکتریان دەکرد لە سەر پەرستنیان پاش ئەوەی پێغەمبەر نوح -علیه السلام- نەهی لێیان کرد لەوەی کە شیرک وهاوبەش بۆ خوا بڕیار بدەن، ئەمانە لە بنەڕەتدا ناوی پیاو چاکان بوون لە خۆیان، زیادەڕەوییان کرد سەبارەتیان بەهۆی هەڵخەڵەتاندن وفێڵی شەیتانەوە هەتا وای لێهات لە سەر وێنەی خۆیان پەیکەریان بۆ دروست بکەن، هەتا وای لێهات ئەم وێنانە بوونە بت وپەرستران.