کاتێک ئەم هاوەڵە بەڕێزە خوێندنەوە وتیلاوەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ی بیست بۆ ئەم ئایەتە کە باسی جولەکە ونەسڕانیەکانی تێدایە کە ئەوان زانا وڕاهیبەکانیان کردووە بە (خودا) بۆ خۆیان کە هەندێک شتیان بۆ لە شەرعدا دادەنێن کە پێچەوانەی شەریعەتی خوای گەورەیە وئەمانیش گوێڕایەڵیان دەکەن لەو گۆڕانکارییە لە شەریعەتدا، ئەم هاوەڵە لە واتاکەی دڵنیا نەبوو چونکە گومانی وابوو پەرستن تەنها بریتیە لە سوجدە وکردارەکانی تر، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆی ڕوون کردەوە کە گوێڕایەڵی زانا وڕاهیبەکان (دیندارەکان) لە حەرامکردنی حەڵاڵ وحەڵاڵکردنی حەرامدا پەرستنە وپێچەوانەی حوکمی خوای گەورە وپێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم-.