پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات هەرکەسێک سوێند بخوات بە جگە لە خواى گەورە وناو وسیفەتەکانى ئەوا کوفری کردووە بە خوا وهاوەڵی بۆ بڕیار داوە؛ چونکە سوێند خواردن بەمەزندانانى سوێند پێخوراوە، و بەمەزندانان تەنها مافى خواى گەورەیە ؛ بۆیە دەبێت مرۆڤ بەتەنها سوێند بە خواى گەورە وناو وسیفەتەکانى بخوات، وئەم سوێند خواردنە بە جگە لە الله شیرکی بچووکە؛ بەڵام ئەگەر سوێندخۆر ئەوەندە سوێندپێخوراو بەمەزن دابنێت وەکو بەمەزندانانى الله یان زیاتر ؛ ئەوا لەم حاڵەتەدا دەبێتە شیرکی گەورە.