explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات لەم فەرموودەدا کە ئەو کەسەی بمرێت وهیچ هاوبەشێکی بۆ خوای گەورە بڕیار نەدابێت ئەوا ئەم کەسە دەچێتە بەهەشتەوە، ئەگەر لەدوای سزادانیشی بێت لەسەر تاوانەکانی، ئەگەر کەسێک بمرێت لە سەر هاوبەش بڕیاردان بۆ خواى گەورە بە هەر شێوەیەک لە شێوەکان بێت ؛ ئەوا دەچێتە دۆزەخەوە.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • فەزڵ وپلەوپایەى تەوحید -یەک خوا پەرستی-، وهۆکارە بۆ ڕزگاربوون لە مانەوەی هەتاهەتایی لە دۆزەخدا.
  • نزیکی بەهەشت ودۆزەخ لە بەندە وهیچ لە بەینیانا نییە جگە لە مردنەبێت.
  • هۆشداری وئاگادارکردنەوە لە شیرک (زۆر وکەمی)؛ چونکە ڕزگاربوون لەدۆزەخ بە دووربوونە لێی.
  • پەند لە حاڵی بەندەکان وکردەوەکانیان بە پێی کۆتا کردەوەکانیانە.