پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە مردن دەهێندرێت لە ڕۆژی قیامەتدا، لە شێوەى بەرانێکی ڕەش وسپی، بانگ دەکرێت: ئەی خەڵکی بەهەشت ! ئەوانیش سەر وملیان درێژ وبەرز دەکەنەوە وسەیر دەکەن، پێیان دەووترێت: ئەمە دەناسن؟ دەڵێن: بەڵێ ئەمە مردنە، وهەموو پێشتر بینیویانە بۆیە دەیناسن. پاشان بانگکارێک بانگ دەکات: ئەی ئەهلی دۆزەخ، ئەوانیش سەر وملیان درێژ وبەرز دەکەنەوە وسەیر دەکەن، پێیان دەووترێت: ئەمە دەناسن؟ دەڵێن: بەڵێ ئەمە مردنە، وهەموو پێشتر بینیویانە بۆیە دەی ناسنەوە، سەردەبڕدرێت، پاشان بانگکارێک دەڵێت: ئەی ئەهلی بەهەشت مانەوەى هەتاهەتایی بۆ ئێوەیە بۆیە هەرگیز نامرن، وئەی ئەهلی دۆزەخ مانەوەى هەتاهەتایی بۆ ئێوەیە بۆیە هەرگیز نامرن، وئەمیش نیعمەت وبەختەوەریەکی زیاترە کە دەبەخشرێت بە ئیمانداران، وهەروەها سزا وئازاردانى زیاترە لەسەر کافرەکان. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەم ئایەتەى خوێندنەوە: ﴿وَأَنْذِرْهُمْ يَوْمَ الْحَسْرَةِ إِذْ قُضِيَ الأَمْرُ وَهُمْ فِي غَفْلَةٍ وَهُمْ لا يُؤْمِنُونَ﴾ واتە: ﴿ئهی پێغهمبهر (صلی الله علیه وسلم)، ستهمکاران ئاگادار بکه له ڕۆژی ئاهو ناڵه و پهشیمانی کاتێک کار له کار ترازاوه، لهکاتێکدا ئهوانه له غهفڵهتدان و باواڕ ناهێنن﴾ لەڕۆژی قیامەتدا ئەهلی بەهەشت جیا دەکرێنەوە لە ئەهلی دۆزەخ، وهەموویان دەچنە ئەو شوێنەى کە بۆ هەتاهەتایی تێیدا دەمێننەوە، بۆیە خراپەکار پەشیمان دەبێتەوە کە چاکەکار نەبووە، وئەوەى کەمتەرخەم بووە پەشیمان دەبێتەوە چونکە چاکەى زیاتری ئەنجام نەداوە.