ئیبن مەسعود -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆمانی گێڕایەوە لەکاتێکدا ئەو ڕاستگۆیە لە فەرموودەکانی، و بەڕاستگۆ دانراوە لایەن خواى گەورەوە -سبحانه وتعالى-، فەرمووی: یەکێکتان خوڵقاندنی کۆدەکرێتەوە، ئەمیش پاش ئەوەی پیاو لەگەڵ خێزانەکەى جووت دەبێت ومەنی پیاو وئافرەتەکە کۆدەبێتەوە لە ڕەحمی ئافرەتەکە پاش چل ڕۆژ دەبێـتە دڵۆپەیەک -نوتفەیەک- لە مەنی پیاو وئافرەت، پاشان دەبێتە پارچە خوێنێک ئەمیش پارچە خوێنێکی چڕی کوڵۆیە، ئەمە لە چل ڕۆژی دووەم، پاشان دەبێتە پارچە گۆشتێک بەقەبارەی ئەوەندەى بتوانرێت قووت بدرێت، ئەمە لە چل ڕۆژی سێیەم، پاشان خواى گەورە فریشتەیەکی بۆ دەنێرێت، بۆیە ڕۆح دەکات بەبەریدا پاش تەواوبوونی چل ڕۆی سێیەم، وفەرمانى پێدەکرێت بەنووسینی چوار شت : ڕزقەکەى، ئەمیش ئەو نیعمەتانەیە کە دەستی دەکەوێت لە تەمەنیدا، وئەجەلەکەى، ئەمیش ماوەى مانەوەیەتی لەدونیادا، وکردەوەى، ئایا چۆن کردەوە دەکات؟ ئایا خراپەکار -چارەڕەش- یان چاکەکارە -بەختەوەرە-. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سوێندنی خوارد : یەکێکتان کردەوە دەکات بە کردەوەى ئەهلی بەهەشت، وکردەوەکانی لای خەڵکی چاکەکارییە، بەردەوامەلەسەری هەتاوەکو لەنێوان ئەو وبەهەشت -دووری- باڵێک دەمێنێتەوە، واتا: دووری ئەو کەسە لە بەهەشت هێندەى دووری کەسێکە لەشتێکەوە لە سەر زەوی بەدووری باڵێک، بەڵام قەدەر دێتە پێشی وئەوەى لەسەری نووسراوە جێبەجێ دەبێت، بۆیە کردەوە دەکات بە کردەوەى ئەهلی دۆزەخ و کۆتا کردەوەکانى بەم شێوەیە دەبێت ودەچێتە نێویەوە، چونکە مەرجی قبوڵبوونی کردەوە ئەوەیە کە لەسەری جێگیر بێت ونەگۆڕێت، وکەسێکی تر کردەوە دەکات بە کردەوەى ئەهلی دۆزەخ هەتاوەکو نزیک دەبێت لەوەى بچێتە دۆزەخەوە، واتا: دووری ئەو کەسە لە دۆزەخ هێندەى دووری کەسێکە لەشتێکەوە لە سەر زەوی بەدووری باڵێک، بەڵام قەدەر دێتە پێشی وئەوەى لەسەری نووسراوە جێبەجێ دەبێت، بۆیە کردەوە دەکات بە کردەوەى ئەهلی بەهەشت و کۆتا کردەوەکانى بەم شێوەیە دەبێت ودەچێتە نێویەوە،