پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سوێند دەخوات کە ژمارەی پەرداخەکانى کانیاوەکەى لەڕۆژی قیامەتدا زیاترە لە ژمارەی ئەستێرەکانى ئاسمان، وئەو ئەستێرانەی دەردەکەون لە شەوی تاریکدا کە مانگ دیار نەبێت وهەور نەبێت؛ چونکە ئەگەر مانگ دیار بێت یان هەور لە ئاسمان هەبێت ئەستێرەکان بەڕوونی دیار نین چونکە ڕۆشنایی مانگ وهەورەکان دەیان شارنەوە وناتوانین بەجوانى زۆریان ودرەوشاوەییان ببینین، وپەرداخەکانى -دۆلکەکانى- بەهەشت هەرکەسێک پێیان بخواتەوە ئەوا هەرگیز تینووی نابێت، وپێش ئەوەی بیخواتەوە ئەمە کۆتا تینووێتی دەبێت، وکانیاوەکەى دوو ڕێڕەوی ئاوی تێدەڕژێت لەبەهەشتەوە، وپانیەکەى وەکو درێژیەکەى وایە؛ کانیاوەکەى -حەوزەکەى- لایەکانى یەکسانن، ودرێژیەکەى هێندەی نێوان عەمان ئەمیش شارێکە لە بەلقائـ لە شام هەتاوەکو ئەیلە ئەمیش شارێکی ناسراوە لە لایەکی شام، وئاوی کانیاوی کەوسەر سپیترە لە شیر، وتامەکەى خۆشترە لە هەنگوین.