پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی گفتوگۆی نێوان الله وبەندەی ئیماندارمان بۆ دەکات لە ڕۆژی قیامەتدا، دەفەرموێت: ئیماندار لە ڕۆژی قیامەتدا نزیك دەكرێتەوە لە پەروەردگار؛ هەتا پەروەردگار دایدەپۆشێت وسیتری دەكات لە خەڵكی بۆئەوەی نهێنیەكانی نەزانن، وپێی دەفەرموێت: ئایا ئەو گوناهە وئەوی تر دەزانیت... دانی پێدا دەنێت لەسەر ئەو گوناهانەی لە نێوان خۆی وپەروەردگاری كردوویەتی. دەڵێت: بەڵێ ئەی پەروەردگار. هەتا دەگاتە ئەوەی بەندەی ئیماندار دەترسێت ودادەچڵەكێت، الله -سبحانه وتعالی- پێی دەفەرموێت: من لە دونیادا تۆم داپۆشی وسیترم كردیت، وئەمڕۆ لەو گوناهانەت خۆش دەبم، بۆیە تۆماری كردەوە چاكەكانی پێدەدرێت. بەڵام كافر ومونافیق لە پێش هەموو خەڵكی بانگ دەكرێن: ئەوانە درۆیان كرد بەناوی پەروەردگاریانەوە، نەفرەتی الله لەسەر ستەمكاران.