لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «دێت (لە رۆژی قیامەتدا) وسوجدە دەبات بۆ پەروەردگاری وحەمد وسوپاسی دەکات، [سەرەتا بە شەفاعەت کردن دەستپێناکات]، پاشان پێی دووترێت:«سەرت بەرز بکەرەوە وبڵێ لێت دەبیسترێ، وداوا بکە پێت دەبەخشرێت، وداوای شەفاعەت بکە داواکەت جێبەجێ دەکرێت». صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دێت لە ڕۆژی قیامەتدا وسوجدە دەبات بۆ پەروەردگاری، ونزا دەکات، پاشان خوای گەورە ئیزنی پێدەدات (مۆڵەتی پێدەدات) کە شەفاعەتە گەورەکە بکات، وپەروەردگار دەفەرموێت: داوا بکە پێت دەبەخشرێت وداوای شەفاعەت بکە؛ ئەوا داواکەت جێبەجێ دەکرێت، واتا: شەفاعەتکانت قبوڵ دەکرێت.