لە عبد الله کوڕی عەمرو -ڕەزاى خوايان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «کانیەکەم (حەوزەکەم) دووری مانگێکە لەڕۆشتن (درێژییەکەى)، ئاوەکەى سپیترە لە شیر، وبۆنەکەى خۆشترە لە میسک، ودۆلکەکانى هێندەى ئەستێرەکانى ئاسمانن، هەرکەسێک لێی بخواتەوە هەرگیز تونی نابێت». (سەحیح - ڕاست) - (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە لە ڕۆژی قیامەتدا کانیاوێکی هەیە، درێژیەکەى هێندەى دووری مانگێکە لە ڕۆشتن وپانیەکەى بەهەمان شێوە، وئاوەکەى سپیترە لە شیر، وبۆنەکەى خۆشترە لە بۆنی میسک، وپەرداخەکانى -دۆلکەکانى- هێندەی ژمارەی ئەستێرەکانە هەرکەسێک لەم کانیاوە بخواتەوە بەو پەرداخانە هەرگیز تینوی نابێت.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • کانیاوەکەى -حەوزەکەى- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- شوێنی کۆبوونەوەى ئاوێکی زۆرە کە ئیمانداران لە ئومەتەکەى دەڕۆن بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەلای ئەو کانیاوە لە ڕۆژی قیامەتدا.
  • نیعمەت دەبەخشرێت بەئەوەى لەکانیاوەکە دەخواتەوە بۆیە هەرگیز تینوی نابێت.