ئیبن عەباس -ڕەزای خوایان لێبێت- بە عەتائی کوڕی ئەبی ڕەباحی ووت: ئایا ئافرەتێکی بەهەشتیت پێ نیشان بدەم؟ ئەویش ووتی: بەڵێ، ئیبن عەباس ووتی: ئەو ئافرەتە حەبەشیە پێست ڕەشە هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ووتی: من نەخۆشیەكم هەیە وتووشی فێ (پەڕکەم) دەبم، وبەشێك لە لاشەم دەردەکەوێت كاتێك بێھۆش دەبم، داوا لە خواى گەورە بکە شیفام بدات، وپێغەمبەریش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەگەر دەتەوێت ئارام بگریت؛ ئەوا دەچیتە بەهەشتەوە، وئەگەر دەتەوێت دۆعات بۆ دەکەم بۆئەوەى خوای گەورە شیفات بۆ بنێرێت، ئافرەتەکە ووتی: كەواتە ئارام دەگرم، پاشان ووتی: داوا لە خودا بکە بۆئەوەى لاشەم دەرنەکەوێت ئەگەر تووشی فێ هاتم. ئیبن عەباس دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەو دۆعایەی بۆ کرد.