حوصەینی کوڕی عبدالرحمن -ڕەحمەتی خواى لێبێت- باسی گفتۆیەک دەکات کە لە نێوان ئەو وسەعیدی کوڕی جوبەیر -ڕەحمەتی خواى لێبێت- ڕوویداوە سەبارەت بە ڕوقیە کردن، ئەویش ئەوەیە حوصەین دووپشکێک پێوەى دا وڕوقیەی کرد بۆ خۆی بە ڕوقیەکی ڕێگەپێدراو لە شەرعدا، کاتێک سەعید پرسیاری لێی کرد سەبارەت بە بەڵگەیەک لە سەر ئەنجامدانى ئەم کارە، حوصەین باسی فەرموودەیەکی (شەعبی) کرد -ڕەحمەتی خواى لێبێت- کە باسی ڕێگەپێدان دەکات بە ڕوقیە لە چاو وژەهر، وسەعید لە سەر ئەمە ستایشی کرد، بەڵام فەرموودەیەکی باسکرد کە ئامۆژگاری ئەوەى تێدایە کە واز لەم کردەوەیە بهێندرێت باشترە، وئەویش فەرموودەکەى ئیبن عەباسە کە چوار وەسفی تێدایە ئەگەر لە هەرکەسێکدا هەبێت ئەوا شایستەی چوونە بەهەشتە بە بێ لێپرسینەوە وبە بێ سزا، سیفەتەکان: داوانەکردنی ڕوقیە کردن، وداخ نەکردن، وباوەڕ نەبوون بە شومیەتی، وپشت بەستن وتەوەکول تەنها بە خواى گەورە، وکاتێک عەکاشە داواى لە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- کرد بۆ ئەوەى نزاى بۆ بکات کە یەکێک بێت لە ئەوان؛ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- پێی فەرموو کە ئەو یەکێکە لە ئەوان، وکاتێک پیاوێکی تر هەستا بۆ پرسیارکردنی هەمان شت؛ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- نەرم ونیان بوو بەرامبەری بەوەى کە ئەم داواکردنە جێبەجێ نابێت وبۆ داخستنی دەرگای داواکردن لێی چونکە ئەگەر وا بوایە هەمووی داواى دەکرد.