ئەم فەرموودەیە جائیزبوون وڕێگەپێدراوی خوێندنی ﴿بسم الله الرحمن الرحيم﴾ ڕووندەکاتەوە لە پێش خوێندنی سورەتی -الفاتحة- لە کاتی نوێژدا، وهۆکارەکەیشی بۆ ئەوە باسکرد چونکە بەشێکە لە سورەتی -الفاتحة-، ومەبەست خوێندنێتی بە نهێنی نەوەک بە ئاشکرا، نە خوێندنی بە ئاشکرا لە زۆر فەرموودەى سەحیحی تردا هاتووە، ئیمامی تەحاوی دەڵێت: وازهێنان لە خوێندنی ﴿بسم الله الرحمن الرحيم﴾ بە ئاشکرایی لە نوێژدا بە شێوەیەکی بە کۆمەڵ -تواتر- گێڕانەوەى لەسەر هاتووە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وهاوەڵان ئەنجامیانداوە.