خواى گەورە دەفەرموێت: {فَلاَ تَجْعَلُواْ لِلّهِ أَندَاداً وَأَنتُمْ تَعْلَمُونَ}[البقرة: 22]، واته: {کەواتە ھاوبەش وهاوتا بۆ خودا بڕیار مەدەن کە ئێوە خۆتان دەزانن (بێ شەریک وبێ ھاوتایە)}، نەهی کردووە لە خەڵکی کە هاوبەش وشەریکی بۆ دابنێن کە شتێک لە پەرستنەکان بۆ ئەوان ئەنجامبدەن، لە کاتێکدا ئەوان دەزانن کە تەنها خواى گەورە پەروەردگارە وڕۆزیدەرە، وئەم شەریک وهاوباشە لاوازن وهیچ شتێکیان بە دەست نیە، وئیبن عەباسی وشەی (أنداد) بە هاوبەشەکان (شەریکەکان)ی پێناسە کردووە، وباسی هەندێک نمونەی لەم هاوبەشدانانە کردووە؛ ئەم شیرکانە زۆر شاراوەن وەکو ڕێکردنی مێروولەیەک لە سەر بەردێکی ڕەش لە شەودا، نمونەکان: سوێند خواردن بە جگە لە خواى گەورە، لەمەش گەورەتر یەکسانکردنی شتێک یان کەسێکی تر بە خواى گەورە، کە بڵێت: بە الله وبە ژیانم، یان سەیری هۆکار بکەیت وسەیری ئەو زاتە نەکەیت کە هەموو هۆکارێکی دروستکردووە، وکارەکە نەگەڕێنیتەوە بۆ ئەوەی لە ژێر فەرمان ودەسەڵاتی خوادا بووە، ئەمیش بەوەى بڵێت: ئەگەر ئەم سەگە نەبوایە دز دەهاتە سەرمان، یان بڵێت: ئەگەر مراویەکە نەبوایە کە ئاگادارمان دەکاتەوە لە کاتى هاتنە ژوورەوەى کەسی نەناسراو؛ ئەوا دز دەهاتە سەرمان، ولە وتانەى کە بە هەمان شێوە شیرک وهاوبەشدانانە بۆ خودا: بڵێت: ماشاء الله وشئت، واته: خوا بیەوێت وتۆ بتەوێت، یان بڵێت: ئەگەر خودا وفڵان نەبوایە، فڵان وکەسی تر مەخەرە ناو ئەم جۆرە قسانەوە؛ چونکە ئەمانە هەموو شیرکی بچووکە، ئەگەر ئەو کەسەی ئەم قسانە دەکات پێی وا بێت کە خودی فڵان کەس یان سەگەکە یان مراویەکە کاریگەرن لە سەر ڕوودان یان ڕوونەدانى شتێک بە بێ زانین ودەسەڵاتی خواى گەورە؛ ئەوا ئەمە شیرکی گەورەیە.