پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداری داوە لە شومیەتی، ئەمیش بریتیە لە ڕەشبینی لە هەرشتێكی بیستراو یان بینراو، لە باڵندە وئاژەڵ ونەخۆش وژمارە وڕۆژەكان وهتد، لێرەدا باسی باڵندەی كرد چونكە لە جاهیلیەتدا شومیەتی بە باڵندە بەر بڵاو بووە، باڵندەكەیان هەڵدەدا لەكاتی ویستی سەفەركردن یان هەر كارێكی تر، ئەگەر باڵندەكە بۆ لای ڕاست بچووایە ؛ گەشبین دەبوون وكارەكەیان دەكرد، بەڵام ئەگەر باڵندەكە بەرەو لای چەپ بچووایە ؛ ڕەشبین دەبوون وكارەكەیان نەدەكرد. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵیداوە بەوەی ئەم كارە شیركە، باوەڕبوون بە شومیەتی شیركە ؛ چونكە هەموو خێرێك تەنها بەدەستی الله یە وهەموو شەڕ وزیانێك تەنها الله ی تاك وبێ هاوتا دەتوانێت دووری بخاتەوە وبەندەی لێ بپارێزێت. ئیبن مەسعود -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە لەوەیە دڵی مسوڵمان تووشی شتێك لە شومیەتی ببێت، بەڵام دەبێت دووری بخاتەوە بە تەوەكول وپشت بەستن بە الله، وجێبەجێكردنی هۆكارەكان لەهەمان كاتدا.