explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كردووە لە سوێند خواردن بە ئەمانەت -سپاردە-، وئەوەی ئەم كارە بكات لە ئێمە نییە.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • حەرامبوونی سوێند خواردن بە جگە لە خواى گەورە؛ ولەوانەش بە ئەمانەت -سپاردە-، ئەمە شیركی بچووكە.
  • ئەمانەت -سپاردە-؛ ئەم شتانە دەگرێتەوە: گوێڕایەڵیەكان وپەرستنەكان وشتی ئەسپاردە وپارە -سامان- وئاسایش.
  • سوێندخواردن دانامەزرێت وجێبەجێ نابێت مەگەر سوێندخواردنێک بێت بە خواى گەورە یان بە ناوێك لە ناوەكانی یان سیفەتێك لە سیفەتەكانی.
  • خەتابی دەڵێت: وا دەردەكەوێت كە مەكروهیەتی لەوەدایە كە ئەو فەرمانی كردووە بە سوێند خواردن بە الله وسیفەتەكانی، بەڵام ئەمانەت -سپاردە- لە سیفەتەكانی خودا نییە، بەڵكو فەرمانێكە لە فەرمانەكانی، وفەرزێكە لە فەرزەكانی، بۆیە نەهی كراوە لە سوێند خواردن پێی چونكە یەكسان كردنیەتی بە ناو وسیفەتەكانی خوای گەورە -عز وجل-.