پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵی ئەوەمان پێدەدات لەم فەرموودەیەدا هەرکەسێک باوەڕبوونی بە شومیەتی وای لێبکات کە کردەوەیەک ئەنجام نەدات کە بڕیاری لەسەردابوو؛ ئەوا ئەم کەسە جۆرێک لە جۆرەکانی شیرکی ئەنجامداوە وکاتێک هاوەڵان پرسیاریان لێیکرد ئایا کەفارەتی ئەم تاوانە گەورە چییە، ئەویش ئەم وتە جوانانەی فەرموو، کە مانای ئەوە دەبەخشن کە پێویستە هەموو کارێک سپاردە بکەیت بە خودا وسەلماندنی بێ توانایی کەس وشتەکانی ترە. (شومی یان شومیەتی واتە: باوەڕبوون شتێک دەبێتە هۆی ڕووداوێکی خراپ یان ڕووداوێکی خۆش؛ ئەمیش بە بێ بوونی هۆکارێکی دیار بۆ ڕوودانیان)