پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێکرا سەبارەت بە ئەوانەى باسی غەیب وڕووداوەکانى داهاتوو دەکەن، فەرمووی: پشتگوێیان بخەن وهیچی وانین، وقسەکانیان بەهەند وەرمەگرن، وگرنگیان پێمەدەن. ووتیان: هەندێک کات قسەکانیان بەپێی ڕاستی ڕووداوەکانە، وەکو ئەوەى دەڵێن لە فڵان مانگ ئاوا وئاوا دەبێت، وڕوودەدات بەو شێوەیەى ئەوان باسیان کرد. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: جنۆکەکان قسەیەک دەدزن لە باسەکانى ئاسمانەکان، ودادەبەزن بۆ لای دۆستەکانیان لە کاهین وفاڵگرەوەکان ؛ وئەوەى بیستوویانە بۆیانی دەگێڕنەوە، پاشان کاهینەکە سەد درۆ زیاد دەکات بۆ ئەم باسە بیستراوە لە ئاسمانەکانەوە.