عائیشە وعبداللەی كوڕی عەباس -ڕەزایان خوای لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكەن كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- كاتێك لە كۆتا ساتەكانی ژیانیدا بوو ؛ پارچە قوماشێكی لەسەر ڕووی دادەنا، ئەگەر هەناسەی توند بووایە بەهۆی سەرەمەرگ ؛ لەسەر ڕووی لایدەدا. كاتێك لەم حاڵە سەختەدا بوو فەرمووی: نەفرەت ولەعنەتی خوای گەورە لە سەر جولەکە وگاورەکان و لەڕەحمەتی خۆی دووریان بخاتەوە، ئەمیش بەهۆی ئەوەی مزگەوتیان لەسەر گۆڕی پێغەمبەرەکانیان دروست دەكرد. ئەگەر بابەتەكە زۆر ترسناك نەبووایە ؛ لەم حاڵەتە سەختەدا باسی نەدەكرد، وهەروەها نەهی كردووە لە ئومەتەكەی ئەو كردەوەیە بكەن ؛ چونكە خۆشوبهاندنە بە جولەكە وگاوڕەكان، وهەروەها هۆكارە بۆ شیرك وهاوبەش بڕیاردان بۆ خوای گەورە -عز وجل-.