پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كردووە لەوەی مسوڵمان بڵێت: (خوای گەورە بیەوێت وفڵان کەس بیەوێت)، یان بڵێت: (خوای گەورە وفڵان کەس بیانەوێت) ؛ ئەمیش بەهۆی ئەوەی ویست وئیرادەی -خواستی- خوای گەورە ڕەهایە وهیچ یەكێك هاوبەشی نییە لەمەدا، بەكارهێنانی ئامرازی پەیوەندی (و) ئاماژەیە بۆ هەستكردن بەوەی یەكێك هاوبەشی خوای گەورەیە ویەكسانن. بەڵكو دەبێت بڵێت: (خوای گەورە بیەوێت، پاشان فڵان كەس بیەوێت)، دان دەنێت بەوەی ویستی بەندە ملكەچی ویستی الله یە و لەژێر ویستی ئەودایە -سبحانه وتعالی- ؛ بە ووتنی: (پاشان) لەجیاتی (و)، چونكە (پاشان) بۆ بەدوای یەكدا هاتن و بەیەك نەبەستنەوە بەكاردێت.