كۆمەڵێك هاتن بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، دە كەس بوون، نۆیان بەیعەتیان دا لەسەر ئیسلام وشوێنكەوتنی، بەڵام بەیعەتی دەیەمی وەرنەگرت، پرسیاری لێكرا سەبارەت بە هۆكارەكەی؛ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: تەمیمەی بەخۆیەوە هەڵواسیوە، تەمیمە: پێچراوێکە یان هەڵواسراوێکە لە موروو وشتی تر دروستدەكرێت كه پێیان وایه له چاوپیسی وزیان دەیانپارێزێت. پیاوەكە دەستی برد بۆ شوێنی تەمیمەكە وپچڕانی وفڕێی دا، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەیعەتی لێوەرگرت، وحوكمەكەی ڕوونكردەوە وهۆشداریدا ؛ فەرمووی: «ئەوەی تەمیمەیەک هەڵبواسێت؛ ئەوا شیرک وهاوبەشی بۆ خواى گەورە بڕیارداوە».