پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە فەرموودەدا باسی هەندێک تاوان دەکات کە لە تاوانە گەورەکان دادەنرێن، ئەوانەش بریتین لە: هاوەڵ وشەریک بڕیاردان بۆ خوای گەورە لە پەروەردگارییەتی (ڕبوبییەت) یان لە پەرستنیدا (ئولوهییەت)، و بەم تاوانە دەستی پێکرد چونکە گەورەترینە، وبێ هیوا وبێ ڕەجا بوون لە خوای گەورە تاوانە چونکە گومانی خراپ بردنە بە خوای گەورە ونەزانین وجەهلە بە فراوانی ڕەحمەتی ئەو زاتە، هەروەها تاوانێکی تر بریتیە لە ئەمینی ودڵنیابوون بەوەی کە تووشی سزای خوای گەورە نابێت سەرەڕای ئەنجامدانى تاوان وبوونی نیعمەتەکانی خوای گەورە بەسەریەوە هەتا خوای گەورە لە ناکاو ولە غەفڵەتدا سزای دەدات، ومەبەست لەم فەرموودە ئەوە نییە کە تەنها ئەمانە تاوانە گەورەکانن چونکە تاوانە گەورەکان زۆرن بەڵام مەبەست ئەوەیە کە ئەمانە کۆمەڵێکن لە گەورەترین تاوانەکان.