لە ئەبی هەیاجی ئەسەدیەوە دەڵێت: عەلی -ڕەزای خوای لێبێت- پێمی ووت: «ئایا ڕەوانەت بکەم لە سەر ئەو ڕێنماییانەی کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- منی لەسەر ڕەوانە کرد؟ هەر پەیکەرێک یان وێنەیەکت^ بینی بیشکێنە وتێکی بدە، وهەر گۆڕێکی بەرزکراوە وڕازێندراوەت بینی تەختی بکە لەگەڵ زەویدا». (سەحیح - ڕاست) - (مسلم) ڕیوایەتی كردووە
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هاوەڵانی دەنارد بۆئەوەى هیچ پەیکەر وبت و وێنەى ڕۆح لەبەرێک ئەگەر بەرجەستکراو بێـت یان نا ؛ نەهێڵنەوە، هەمووی لاببەن وبیشوێنن وتێکیبشکێنن. وهەروەها واز نەهێنن لە هیچ گۆڕێکی بەرزکراوە ؛ تەختی بکەن لەگەڵ زەوی، وئەوەى لەسەری دروستکراوە لە بینا ودیوار بیڕمێنن، یان تەنها دەبێت بەئەندازەى بستێک بەرز بکرێتەوە لەسەر زەوی.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • پەیکەر دروستکردن و وێنەکێشانی ڕۆح لەبەرەکان دروست نیە وحەڕامە ؛ چونکە هۆکارە بۆ شیرک وهاوبەشدانان بۆ خواى گەورە.
  • لابردنی خراپە بەدەست بۆ کەسێک دەسەڵات وتواناى هەبێت.
  • بەپەرۆشی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر لابردنی هەرشتێک ئاماژە بێت بۆ جاهیلیەت، لە وێنە وبت وبیناکردن لەسەر گۆڕەکان.