لە موعازەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: لە پشتی پێغەمبەرەوە بووم -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر گوێدرێژێک پێی دەووترێت عوفەیر، فەرمووی: «ئەی موعاز، ئایا دەزانى مافى خواى گەورە لەسەر بەندەکانى چییە؟»، ووتم: خودا وپێغەمبەرەکەى باشتر دەزانن، فەرمووی: «مافى خواى گەورە لەسەر بەندەکانى ئەوەیە بیپەرستن و بەهیچ شێوەیەک هاوبەشی بۆ بڕیار نەدەن، ومافى بەندەکان لەسەر خواى گەورە ئەوەیە کە سزای ئەو کەسە نەدات کە بە هیچ شێوەیەک هاوبەشی بۆ بڕیار نادات»، ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا ئایا موژدە بدەم بە خەڵکی؟ فەرمووی: «نەخێر موژدەیان پێمەدە، چونکە کەمتەرخەمی دەکەن». (سەحیح - ڕاست) - (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- مافى خواى گەورە ڕووندەکاتەوە لەسەر بەندەکانى، ومافى بەندەکان لەلای خواى گەورە، مافى خواى گەورە لەسەر بەندەکان ئەوەیە کە بیپەرستن وهیچ هاوبەشی بۆ بڕیار نەدەن ، ومافى بەندەکان لەسەر خواى گەورە ئەوەیە کە سزای موەحیدەکان -یەک خوا پەرستەکان- نەدات ئەوانەى کە بە هیچ شێوەیەک هاوبەش بۆ خواى گەورە بڕیار نادەن. پاشان موعاز ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا موژدە بە خەڵکی نەدەم بۆئەوەى ئاسوودە بن بەم فەزڵە؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی لێکرد لەترسی ئەوەى نەک تەنها پشت بەم موژدەیە ببەستن وهیچ کردەوە نەکەن.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • ڕوونکردنەوەى مافى خواى گەورە کە واجبی کردووە لەسەر بەندەکانى، وئەمیش ئەوەیە کە بیپەرستن، وبە هیچ شێوەیەک هاوبەشی بۆ بڕیار نەدەن.
  • ڕوونکردنەوەى مافى بەندەکان لەلای خواى گەورە کە واجبی کردووە لەلای خۆی وەکو فەزڵ ونیعمەتێک، ئەمیش ئەوەیە هەرکەسێک هاوبەشی بۆ بڕیار نەدات بیکاتە بەهەشتەوە وسزای نەدات.
  • موژدەیەکی گەورەیە بۆ ئەو موەحیدانەى کە بە هیچ شێوەیەک هاوبەش بۆ خواى گەورە بڕیار نادەن وچارەنووسیان چوونە بەهەشتە.
  • موعاز ئەم فەرموودەیەی گێڕایەوە لەپێش مردنی؛ لەترسی ئەوەى نەوەکو گوناهبار بێت بەهۆی شاردنەوەى زانست.
  • ئاماژەیە بۆ بڵاو نەکردنەوەى هەندێک فەرموودە لەلای هەندێک خەڵک لەترسی ئەوەى نەک کەسانێک هەبن لێی تێنەگەن؛ بەمەرجێک ئەو فەرموودانە باسی کردەوە و حەددی شەرعی نەبێت.
  • موەحیدە تاوانبارەکان لەژێر ویستی خواى گەورەن ئەگەر بیەوێت سزایان دەدات وئەگەر بیەوێت لێیان خۆش دەبێت، پاشان چارەنووسیان بەرەو بەهەشتە.