دایكی ئیمانداران عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- دەیگێڕێتەوە: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەو نەخۆشیەی كە سەخت بوو لەسەری وتێیدا وەفاتی كرد؛ فەرمووی: نەفرەتی الله لە جولەكە وگاوڕەكان، ودووریانی خستووەتەوە لە ڕەحمەتی خۆی؛ چونكە ئەوان گۆڕەكانی پێغەمبەرەكانیان كرد بە مزگەوت، ئەمیش بە دروستكردنی بینا لەسەریان یان نوێژكردن لە نێویان یان بەرامبەریان. پاشان عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- ووتی: ئەگەر ئەو نەهی كردن وهۆشداریدانە لەلایەن پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- نەبووایە، وترسی هاوەڵان لەوەی دەرهەق بە گۆڕی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوە بكرێت كە جولەكە وگاوڕەكان كردیان دەرهەق بە گۆڕەكانی پێغەمبەرەكانیان؛ ئەوا گۆڕەكەی دیار دەخرا وبەرز دەكرایەوە.