پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرموودەیەک دەگێڕێتەوە لە پەروەردگاری بەرز وشکۆدارەوە -کە بە فەرموودەی قودسی ناسراوە- کە خوای گەورە واز دێنێت وبەریئە لەو کردەوەی کە کەسێک کراوە بە هاوبەشی ئەو تیایدا بەهۆی ڕیا یان شتێکی ترەوە، چونکە خوای گەورە پاک وپیرۆزە و دەوڵەمەند وبێ پێویستە لە هەموو شتێک، وئەگەر مرۆڤ کردەوەیەک بکات لە پەرستنەکان وبۆ جگە لە خواى گەورە بێت ؛ ئەوا خواى گەورە وازی لێدێنێت وکردەوەکەى قبوڵ ناکات وڕەتی دەکاتەوە، بۆیە واجبە کردەوەکان بە دڵسۆزی وئیخلاصەوە بۆ خواى گەورە بن -سبحانه وتعالى- چونکە خواى گەورە هیچ کردەوەیەک قبوڵ ناکات مەگەر ئەوانەی بەتەواوى دڵسۆزیەوە بۆ ئەو ئەنجامدراون.