پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونی دەکاتەوە کە هەموو کردەوەکان بەپێی نیەت بەهەند وەردەگیرێت، وئەم حوکمە گشتیە لە هەموو کردەوەکان (پەرستەکان ومامەڵەکان)، هەرکەسێک بەکردەوەکەى تەنها مەبەستی سوودوەرگرتن بێت ؛ تەنها ئەو سوودەى دەستکەوێت وپاداشت نادرێتەوە، وئەوەى مەبەستی بە کردەوەى نزیکبوونەوە بێت لە خواى گەورە ؛ ئەوا پەروەردگار پاداشتی دەداتەوە ئەگەرچیش کارێکی ئاسایی بێت وەکو خواردن وخواردنەوە. پاشان -صلى اللە علیە وسلم- نمونەیەکی هێنایەوە بۆئەوەى کاریگەری نیەت ڕوون بکاتەوە لەسەر کردەوەکان ئەگەرچیش لەڕووکەشدا کردەوەکان یەکسان دیارن، ڕوونیکردەوە هەرکەسێک بە کۆچکردنی ودوورکەوتنەوە لە نیشتمانى مەبەستی ڕەزامەندی پەروەردگاری بێت؛ ئەوا کۆچکردنەکەى شەرعیە وقبوڵکراوە وپاداشت دەدرێتەوە لەسەر ڕاستگۆیی نیەتی، وئەوەى بە کۆچکردنەکەى مەبەستی سودێکی دونیایی بێت لە پارە یان ناوبانگ یان بازرگانی یان ژن یان هتد ؛ ئەوا لە کۆچکردنەکەى تەنها ئەو سوودە وەردەگرێت کە لە نیەتیدا بووە، وهیچ پاداشتێکی دەستناکەوێت.