پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە بابەتێك قسەی لەگەڵدا كرد، ووتی: (الله ویستی لەسەر بێت وتۆ ویستت لەسەر بێت)، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نكۆڵی لێكرد لەسەر ئەم قسەیە، وپێی فەرموو كە باسكردنی ویستی خوڵقێنراو لەگەڵ ویستی الله بە پیتی (و) شیركی بچووكە، ونابێت مسوڵمان ئەمە بڵێت، پاشان ڕێنموێنی كرد بۆ قسەی ڕاست وهەق ئەویش ئەوەیە بووترێت: (تەنها ویستی الله ی لەسەر بێت)، كە بەتاكدانانی الله یە لە ویستیدا، نابێت ویستی الله باس بكرێت لەگەڵ ویستی یەكێكی تر بە بەكارهێنانی پیتی (و) ؛ چونكە ئەم ئامرازە بۆ هاوئاستی ویەكسانی بەكاردێت، و بەكارهێنانی هەر جۆرە دەستەواژەیەكی تر كە هەمان ئەم مانایەی هەبێت ؛ نەهی لێكراوە.