پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە خوای گەورە سێ سیفەت وكردەوەی بەندەكانی پێ خۆشە، وڕقی لە سێ سیفەتیانە، پێی خۆشە: بە تەنها ئەو (الله) بپەرستن وبە هیچ شێوەیەك هاوبەشی بۆ بڕیار نەدەن، وهەموویان تەنها دەست بگرن بە پەیمانی خودا (ئاینی خودا) -قورئان وسونەتی پێغەمبەرەكەی-، وجیا نەبنەوە لە كۆمەڵی مسوڵمانان. وپەروەردگار ڕقی دەبێتەوە: لە قسەی ناڕەوا وبێ سوود وقسەیەك پەیوەندی بە ئەوانەوە نەبێت، ولە پرسیاركردن سەبارەت بە شتێك كە ڕووی نەداوە -یان مەحاڵە ڕووبدات-، یان لە داواكردنی پارە وشتی تر لە خەڵكی؛ ئەگەر پێویست نەبێت، ولە بە فیڕۆدانی پارە وسامان وخەرجكردنی لە ڕێگایەكی ناشەرعیدا یان تووشی لەناوچوونی بكات.