ئەشعەریەکان کە قەومی ئەبی موسا بوون -ڕەزای خوای لێبێت- کاتێک خواردنیان بەرەو نەمان بچووایە یان لە کاتی غەزا وجیهاد بووایەن، ئەوەى هەیان بوو لە خۆراک لە یەک پارچە قوماشدا کۆیان دەکردەوە ولە نێوان خۆیان بە یەکسانی دابەشیان دەکرد، بۆیە شایستەی ئەوە بوون کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەتیان بفەرموێت لە منن ئەمیش وەکو ڕێزگرتنێک لێیان وخۆشەویستیەک بۆیان، وئەویش لە ئەوانە لە ئەم ڕەوشتە مەزنە لە بەخشین وگوێڕایەڵیکردن بۆ فەرمانەکانی خودا.