explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات مرۆڤی کامڵ لە گەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی وچاکەکاری بە خزمەکان ئەو کەسە نیە کە بەرامبەر چاکە ؛ چاکەکار دەبێت، بەڵکو ئەو کەسەی پەیوەندی خزمایەتی بەکامڵی دەگەیەنێت ئەوەیە ئەگەر خزمەکەى پەیوەندی بپچڕێنێت ئەم دەیگەیەنێت، وئەگەر ئەوان بەرامبەری خراپەکار بن ؛ ئەم لەبەرامبەریان چاکەکار دەبێت.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • ئەو خزم ودۆستە ڕاستەقینەی کە لە شەرعدا زۆرترین ستایشی کراوە ئەوەیە: پەیوەندی بگەیەنێت بە ئەوەی دەیپچڕێنێت، ولەو کەسە خۆش بێت کە ستەمی لێدەکات، وبە ئەو کەسە ببەخشێت کە پێی نابەخشێت ولێی قەدەغە دەکات، پەیوەندی خزمایەتی تەنها ئەوە نیە چاکە بە چاکە بدرێتەوە بەڵکو ئەمە پێویستە وداواکراوە.
  • گەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی بەم شێوەیە دێتە دی: گەیاندنی ئەوەندەى دەکرێت بۆیان لە خێر لە ماڵ ونزا وفەرمان بە چاکە ونەهی لە خراپە وهتد، وهەروەها دوورخستنەوەى شەڕ وزیان لێیان هێندەى لەتوانایدایە.