لە ئەبی واقیدی لەیسیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- كاتێك دەرچوو بەرەو حونەین؛ تێپەڕ بوو بەلای دارێك پێی دەووترا (زات ئەنوات:ذات أنواط)، كە شاوبەش پەیدا کاران چەکەکانیان پیادا هەڵدەواسی، وموسوڵمانان وتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، بۆ ئێمەش دارێکی (ذات أنواط) دابنێ؛ هەروەکو ئەوان، پێغەمبەریش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «سبحان الله! ئەمە ئەوەیە كە قەومی موسا ووتیان: {اجْعَل لَّنَا إِلَٰهًا كَمَا لَهُمْ آلِهَةٌ} [البقرة: 138]، واته: {ئەی موسا تۆیش خوایەك بۆ ئێمە بڕیار بدە وبتێكمان بۆ دابنێ لەسەر شێوەی گوێرەكەیەك هەروەكو چۆن ئەو قەومە بتیان هەیە ودەیپەرستن با ئێمەش بیپەرستین}، سوێند بە ئەوەی نەفسی منی بەدەستە ؛ شوێنی ڕێبازی ئەوانەى پێش خۆتان دەکەون». (سەحیح - ڕاست) - (الترمذي وأحمد) ڕیوایەتیان كردووە
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- كاتێك دەرچوو بەرەو حونەین -كە دۆڵێكە لەنێوان تائیف ومەككە- ؛ هەندێك لە هاوەڵانی لەگەڵدا بوو كە تازە هاتبوونە نێو ئیسلامەوە، تێپەڕبوون بەلای دارێك پێی دەووترا (زات ئەنوات:ذات أنواط)، واتا ئەو دارەی شتەكانی پێوە هەڵدەواسرێت، موشریكەكان بەگەورەیان دادەنا وچەك وشتی تریان پێوە هەڵدەواسی ؛ ئەمیش بۆ داواكردنی پیرۆزی وبەرەكەت لێی، هەندێك لە هاوەڵان داوایان لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- كرد وەكو ئەوان دارێكیان بۆ دەستنیشان بكات ؛ بۆئەوەی چەكەكانیانی پێوە هەڵبواسن بۆ داواكردنی بەرەكەت، چونكە پێیان وابوو ئەو كارە دروستە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: سبحان الله ! ئەمیش وەكو نكۆڵی كردنێك لەم قسەیە، وبۆ بەمەزندانانی الله، وپێیانی ووتن كە ئەم قسەیە وەكو قسەی قەومی موسایە كە ووتیان: {اجْعَل لَّنَا إِلَٰهًا كَمَا لَهُمْ آلِهَةٌ} [البقرة: 138]، واته: {ئەی موسا تۆیش خوایەك بۆ ئێمە بڕیار بدە وبتێكمان بۆ دابنێ لەسەر شێوەی گوێرەكەیەك هەروەكو چۆن ئەو قەومە بتیان هەیە ودەیپەرستن با ئێمەش بیپەرستین}، كاتێك قەومی موسا بینیان كەسانێك بت دەپەرستن ؛ داوایان كرد لە موسا وەكو ئەو موشریكانە بتیان هەبێت، ئەم قسەیە شوێنكەوتنی ڕێگای ئەوانە، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیكردەوە كە ئەم ئومەتە شوێنی ڕێگای جولەكە وگاوڕەكان دەكەوێت و وەكو ئەوان كردەوە دەكەن، وهۆشداری كردنەوە لە تووشبوون بە ئەم کارە.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • مرۆڤ لەوەیە شتێک بە باش دابنێت وپێی وابێت لە خواى گەورە نزیکی دەکاتەوە، لە کاتێکدا لە خواى گەورە دووری دەخاتەوە.
  • دەبێت مسوڵمان بڵێت: (سبحان الله و الله أکبر) ؛ ئەگەر شتێک ببیستێت کە نابێت بووترێت لە ئایندا، هەروەها لە کاتی سەرسوڕمان بوونی.
  • تەبەروک کردن -داواكردنی بەرەكەت- بە دار وبەرد وشتی تر شیرکە، بەڵكو تەنها لە خوای گەورە داوای بەرەكەت وپیرۆزی دەكرێت.
  • هۆکاری پەرستنی بتەکان بریتی بوو لە: بە مەزندانانیان، وئیعتیکاف کردن ومانەوە لە لایان، وتەبەروک کردن پێیان.
  • واجبە ئەو ڕێگا ودەرگایانە دابخرێن کە دەبنە هۆی گەیشتن بە شیرک وهاوبەشدانان بۆ خواى گەورە.
  • ئەگەر هەر دەقێک هاتبێت سەبارەت بە سەرزەنشتکردنی جولەکە وگاوڕەکان؛ ئەوا ئەم دەقە هەڕەشە وئاگادارکردنەوەیشە بۆ ئێمە.
  • نەهی کردن لە خۆچواندن بە خەڵکانی جاهیلیەت وجولەکە ونەسڕانیەکان، مەگەر شتێک کە بەڵگەى لەسەر بێت لە ئاینی ئێمەیشدا هەیە.