explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كردووە لە سوێند خواردن بە تاغوتەكان، ئەمیش كۆی وشەی (طاغیە:تاغیە)یە؛ ئەو بتانەن كە لە لایەن موشریكەكانەوە دەپەرستران، وهۆكاری ملهوڕی وكوفریان بوون، هەروەها پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كردووە لە سوێند خواردن بە باوباپیران؛ چونكە خووی عەرەب لە جاهیلیەتدا وابوو كە سوێندیان بە باوباپیرانیان دەخوارد بۆ شانازی و بەگەورەدانانیان.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • سوێند خواردن ڕێگەپێدراو نییە مەگەر بە الله وناوەكانی وسیفەتەكانی نەبێت.
  • حەرامێتی سوێندخواردن بە تاغوتەکان وباوباپیران وسەرۆکەکان وبتەکان، وهەموو شتێکی هاوشێوەیان كە پوچەڵە پەرستنیان وسوێند خواردن پێیان.
  • سوێند خواردن بە جگە لە الله ؛ شیركی بچووكە، ولەوەیە ببێتە شیركی گەورە ؛ ئەگەر ئەوەی سوێندی پێ دەخوات لە دڵیەوە بەمەزنی دابنێت وەكو بەمەزندانانی الله، یان باوەڕی وابێت كردنی شتێك لە پەرستن بۆی دروستە.