عيمرانی کوڕی حوصەین -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ڕووداێک دەکات کە دژایەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەردەخات بەرامبەر شیرک وڕزگارکردنی خەڵکی لێی، ڕووداوەکە: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پیاوێکی بینی کە ئەڵقەیەکی مسی لە دەستدا بوو، وپرسیاری لێیکرد کە بۆچی لە دەستی کردووە؟ پیاوەکە وەڵامی دایەوە: لە دەستی کردووە بۆ ئەوەى لە ئازار ونەخۆشی بیپارێزێت، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى پێکرد دەستبەجێ فڕێی بدات، وپێی فەرموو کە ئەم شتە سوودی پێناگەیەنێت بەڵکو تەنها زیانی پێدەگەیەنێت، ونەخۆشی وئازارەکە زیاتر دەکات کە بەهۆیەوە لە دەستت کردووە، ولەمەش گەورەتر ئەگەر بمرێت وئەم ئەڵقەیە لە دەستیدا بێت وئەم بیروباوەڕەی هەبێت سەبارەتی ئەوا لە سەرفرازان نابێت لە ڕۆژی قیامەتدا.