ئیبن مەسعود -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: سوێند خواردنم بە خودا لە سەر شتێک کە لەوەیە درۆ دەربچێت خۆشەویستترە لە لام لە سوێند خواردنم بە جگە لە خودا لە سەر شتێک کە من ڕاستگۆ بم تێیدا، ئیبن مەسعود سوێند خواردنی بە خودا بە درۆوە بە باشتری زانی؛ چونکە لەم حاڵەتەدا چاکەی تەوحید (یەک خوا پەرستی) وخراپەی درۆ کردنی بۆ هەیە، بەڵام سوێند خواردنی بە جگە لە خودا بە ڕاستگۆییەوە؛ چاکەی ڕاستگۆیی وخراپەی شیرکی بۆ هەیە، وچاکەی تەوحید بەرزترە لە چاکەی ڕاستگۆیی، وخراپەی درۆکردن کەمترە لە خراپەی شیرک (هاوبەشدانان بۆ خوای گەورە)، وئەم وتەی ئیبن مەسعود بەڵگەیە لە سەر تێگەویشتوویی هاوەڵان سەبارەت بە بنچینەکانی ئاینی ئیسلام ودەبێت مسوڵمان شوێنی ئەوان بکەوێت لە تێگەیشتن لە دەقەکانی قورئان وسونەت؛ چونکە ئەوان قوتابی پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بوون ولە سەردەستی ئەو پەروەردە بوون.