explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونی دەکاتەوە کە توندڕەوەکان بێهیوا وخەسارۆمەندن -بێ هیدایەت وزانست-ن لە دونیا ودینیاندا، ولە قسە وکردەوەیاندا، سنووریی ئەو شەرعەیان تێپەڕاندووە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی هاتووە.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • حەرامبوونی توندڕەوی وزۆر لە خۆکردن -ئەرکی ناڕەحەت خستنە سەر نەفس- لە هەموو شتێکدا، وئامۆژگاری وهاندان بۆ دوورکەوتنەوە لەم سیفەتە لە هەموو شتێکدا ؛ و بەتایبەتی لە پەرستنەکان ولە بەگەورەدانانى پیاوچاکان.
  • گەڕان بەدوای کامڵترین لە پەرستنەکان وهتد ؛ ئەمە شتێکی باشە ، وبەدەست دێت بە پابەندبوون بە شەریعەتەوە.
  • سونەتە کە بابەتێکی گرنگ دووپاتی لە سەر بکرێتەوە، چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەم ڕستەیەی سێ جار دووبارە کردەوە.
  • لێبووردەیی ئاینی ئیسلام، وئاسانی ئەو فەرمان وشەریعەت ویاسایانەی کە تێیدا دانراوە.