شیکردنەوەی فەرموودەکە: (هەر کەسێک پێویستیەکی زۆر وناڕەحەتی هاتە سەر) واتا: پێویستیەکی زۆر، وبەتایبەت لە حاڵەتی هەژاری وتەنگی گوزەراندا. (وسکاڵای بردە لای خەڵکی) واتا: سکاڵای بۆ لای خەڵکی برد، وداوای کرد کە ئەم ناڕەحەتیەی لەسەر لابەرن. ئەنجام: (ئەوا پێداویستیەکەی جێبەجێ نابێت): واتا: بۆی دابین ناکرێت وبەڵکو لەوەیە ناڕەحەتیەکی سەختتری تووش ببێت، (و ئەوەی پشت وپەنا بە خواى گەورە ببەستێت -داوا لە خودا بکات بۆ ئەوەی ناڕەحەتیەکەی لەسەر لابەرێت-) واتا: تەوەکول وپشت بە خوای گەورە ببەستێت بۆ جێبەجێ بوونی پێویستیەکانی، (ئەوا نزیکە لەوەی خوای گەورە ڕزقێکی بە پەلەی پێ ببەخشێت) کە دەرگای ڕزقی لێبکاتەوە ودەوڵەمەندی بکات، یان (بۆی دوا بخات -بۆ ئاخیرەت-) واتا: لە قیامەتدا پاداشتی دەداتەوە.