کەبشە کچی سابت -ڕەزاى خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەردانى کردم؛ بە پێوە (ئاوی) خواردەوە لە دەمی کوندەیەک کە هەڵواسرا بوو، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە پێوەى ئاوی خواردەوە چونکە ئەمە تاکە شێواز بوو بۆ ئاو خواردنەوە (بەهۆی ئەوەى کوندەکە هەڵواسرا بوو وئەگەر ئاوی زۆری تێدا بێت هەڵگرتنی وپاشان بخرێتەوە شوێنی خۆی کارێکی ئاسان نییە)، (کەبشە) دەڵێت: هەستام ودەمی کوندەکەم بڕی بۆ ئەوەى شوێنەواری دەمی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بپارێزم بۆ تەبەروک کردن و بۆئەوەى بیپاێزرێت لە بەکارهێنانى ناڕەوا.