لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا کێ دڵخۆشترین کەسە بە شەفاعەتی تۆ؟ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «پێم وابوو ئەی ئەبو هورەیرە کەس پێش تۆ پرسیاری ئەم فەرموودەیەم لێنەکات چونکە دەبینم زۆر بەپەرۆشیت لەسەر بەدەست هێنانی فەرموودە ، بەختەوەرترین کەس بە شەفاعەتی من لە ڕۆژی قیامەتدا ئەوەیە کە بڵێت (لا إله إلا الله)^ بەئەوپەڕی دڵسۆزی وئیخلاصی لە دڵ ونەفسیەوە». ^(واته: هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە جگە لە الله) (سەحیح - ڕاست) - (البخاري) ڕیوایەتی كردووە
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە بەختەوەرترین کەس بە شەفاعەتی ئەو لە ڕۆژی قیامەتدا ئەو کەسەیە کە دەڵێت: (لا إله إلا الله) واتە: (هیچ پەرستراوێک شایستەى پەرستن نیە بە هەق وڕاستی جگە لە الله) ؛ بەدڵسۆزی لە دڵیەوە بێ ئەوەی ڕیا وشیرکی لەگەڵدا بێت.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • دڵنیابوون لە بوونی شەفاعەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە قیامەتدا، وتەنها بۆ موەحیدەکانە -یەک خوا پەرستەکانە-. وبەس
  • شەفاعەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بریتیە لە ناوەندیاری وداواکردنی لە پەروەردگاری دەرهەق بە ئەوانەى شایستەى چوونە دۆزەخن لە موەحیدەکان بۆئەوەى نەچنە نێویەوە، وئەوەى چووەتە نێویەوە دەربهێندرێن.
  • وفەزڵ وپلەوپایەى وشەی تەوحید -لا إله إﻻ الله- کە بەدڵسۆزی بۆ خواى گەورە بێت وگەورەی کاریگەری ئەووشەیە.
  • بەدیهێنانى مەبەست لە وشەی تەوحید ؛ بە زانست بەماناکەى، وکردەوە کردن بە داواکراو وئاماژەکانی دەبێت.
  • وفەزڵ وپلەوپایەى ئەبو هوڕەیڕە -ڕەزای خوای لێبێت-، و بەپەرۆشی لەسەر فێربوونی زانست.