explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە دانیشتن لەسەر گۆڕەکان. وهەروەها نەهی کردووە لە نوێژکردن بەرامبەر گۆڕەکان، ئەمیش بەوەى گۆڕەکە لەئاراستەى قیبلەى نوێژخوێن بێت ؛ چونکە ئەمە هۆکارە بۆ هاوبەش وشیرک بڕیادار دان بۆ الله -سبحانە وتعالى-.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • نەهی کردن لە نوێژکردن لەنێو گۆڕستانەکان، یان لەنێو گۆڕەکان، یان لەبەرامبەریان، جگە لە نوێژی جەنازە نەبێت ؛ هەروەکو لە سونەتدا هاتووە.
  • نەهی کردن لە نوێژکردن بەرامبەر گۆڕەکان ئەمیش بۆ داخستنی ئەو دەرگایەی ڕێگایە بۆ شیرک وهاوبەشدانان بۆ الله.
  • ئاینی ئیسلام نەهی کردووە لە زیادەڕەوی کردن لە گۆڕەکان ونەهی کردووە لە بێڕێزی کردن بەرامبەریان، بۆیە نابێت زیادەڕەوی وکورتڕەوی کردن هەبێت.
  • ڕێز وپلەوپایەی مسوڵمان دەمێنێت تەنانەت لە پاش مردنیشی، وسەبارەت بە ئەمەش پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (كسر عظم الميت كَكَسره حيًا)، واته: (شکاندنی ئێسکی مردوو وەکو شکاندنی وایە لە کاتی زیندوویەتیدا).