پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێش مردنی باسی پلەی خۆی دەکات لای خوای گەورە -سبحانه وتعالى-، کە گەیشتووەتە بەرزترین پلەکانی خۆشەویستی، هەروەکو چۆن پێغەمبەر ئیبراهیم -علیه السلام- گەیشت بە ئەو پلەیە، وڕەتی کردەوە لەوەی کە هیچ خەلیلێکی هەبێت جگە لە خوای گەورە، چونکە دڵی پڕ بووە لە خۆشەویستی خوای گەورە وبە گەورەدانانی وناسینی، بۆیە دڵی شوێنی کەسێکی تری تیا نابێتەوە جگە لە الله، ئەگەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کەسێکی بکردایە بە خەلیلی خۆی لە خەڵکیدا ئەوا ئەبوبەکری سدیقی دەکرد بە خەلیلی خۆی -ڕەزای خوای لێبێت-، پاشان هۆشداری داوە سەبارەت بە تێپەڕاندنی سنووری ڕێگەپێدراو لە خۆشویستن چونکە جولەکە ونەسڕانیەکان تووشی ئەم زیادەڕەویە بوون سەبارەت بە گۆڕی پێغەمبەران وپیاوچاکانیان هەتا وایان لێهات بیانکەنە پەرستراو وهاوبەش بۆ خوای گەورە، و لەسەر گۆڕەکانیان دیوار ومزگەوت وشوێنی پەرستنیان دروستدەکرد، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە ئومەتەکەی کە ئەو کارە بکەن.