لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- سەر لەبەیانی عەقەبە بەسەر وشترەكەیەوە ؛ پێمی فەرموو: «بەردم بۆ هەڵبگرە (بیهێنە بۆم)»، منیش حەوت بەردی بچووكم بۆ هێنا، لە بەردی پەلەپیتكەن ، لەنێو دەستیدا هەڵیدەگێڕانەوە وفەرمووی: «با وەكو ئەمانە بێت (ئەو بەردانەی) دەیهاوێژن»، پاشان فەرمووی: «ئەی خەڵكینە، وریا وئاگاداری زیادەڕەوی وسنوور تێپەڕاندن بن لە ئایندا، هۆكاری تیاچوونی ئەوانەی پێش ئێوە ؛ زیادەڕەوی کردن بوو لە ئایندا». (سەحیح - ڕاست) - (ابن ماجه والنسائي وأحمد) ڕیوایەتیان كردووە
explain-icon

شیکردنەوە

ئیبن عەباس -ڕەزای خوایان لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە لە ڕۆژی قوربانی ئەو لەگەڵ پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- سەر لەبەیانی ڕۆژی هاویشتنی بەردەكان لە عەقەبە لە حەجی ماڵئاواییدا، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیپێكرد بەوەی بەردی بۆ بهێنێت بۆ هاویشتن، ئەویش حەوت بەردی هێنا، هەردانەیەكیان بەقەد دەنكە نۆكێك یان بوندوقێك دەبوو، -صلى اللە علیە وسلم- بەردەكانی لەنێو دەستی دانا پاشان جوڵاندنی، وفەرمووی: لە قەبارەدا با وەكو ئەمانە بێت ئەو بەردانەی دەیهاوێژن. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداریانی كردەوە لە زیادەڕەوی وتوندەڕەوی وتێپەڕاندنی سنوورەكان لە بابەتەكانی ئاین، ئەوەی بووە هۆی تیاچوونی ئومەتانی پێشوو بریتی بوو لە تێپەڕاندنی سنوورەكان وزیادەڕەوی وتوندڕەوی لە ئایندا

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • نەهی کردن لە زیادەڕەوی لە ئایندا، وڕوونکردنەوەى خراپی سەرەنجامى، وهۆكاری تیاچوونە.
  • پەند وئامۆژگاری وەرگرتن لە ئومەتانى پێش ئێمە، بۆئەوەى خۆمان بپارێزین ودوور بین لەو هەڵە وتاوانانەى تووشی بوون.
  • ئامۆژگاری کردن بە شوێنكەوتنی سونەت.